په‌رله‌مانی ئێرانی زۆرینه کۆنه‌پارێز 3 له‌و که‌سانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که پـێشـنیاری کردبوو بـبنه وه‌زیر له حکومه‌ته 18 وه‌زیره‌که‌یدا.
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئێران بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ مشتومڕیان له باره‌ی حکومه‌ته پـێشـنیارکراوهکهی ڕوحانی کرد، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا په‌رله‌مانتاران سێ که‌سیان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جه‌فی بۆ پـۆستی وه‌زیری فێرکردن و جه‌عفه‌ر میلیمونفهرد بۆ وه‌زیری توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌کنه‌لۆجی و مه‌سعود سوڵتانیفهر بۆ وه‌زیری وه‌رزش و لاوان.
ده‌ڵێن په‌رله‌مانتاران نه‌جه‌فی و میلیمونفهردیان تاوانبارکردووه به‌وه‌ی ڕۆڵیان هه‌بووه له نائارامیـیه‌کانی له وڵاته‌که‌دا ڕوویاندا له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی 2009 . سوڵتانیفهریشیان له‌سه‌ر بێ ئه‌زمونی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه.