سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی کرد که له ڕۆژی چوارشه‌ممه له میسر ڕوویاندا و بوونه مایه‌ی کوژرانی 525 که‌س و برینداربوونی به سه‌دان که‌سی دیکه.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لێـدوانێـکیدا بۆ په‌یامنێران ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی میسر به ئاقارێـکی مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات که جێی نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریکایه.
گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هاوتا میسریـیه‌که‌ی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که‌وا ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازیـیه‌ی بڕیاربوو له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ له‌شـکری میسر ئه‌نجامی بدات، هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
پاشان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا داوای له میسریـیه‌کان کرد خۆیان له توندوتیژی دور ڕابگرن، وه به حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی گوت ڕێزبگرێت له مافه سیڤیلیـیه‌کانی میسریـیه‌کان و باری نائاسایی له وڵاته‌که‌دا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و کار بۆ ئاشته‌وایی نیشـتیمانی بکات.