نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ناسراو به ڤایرۆسی پۆلیۆ له سۆمالیادا بڵاو بۆته‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشییه‌که.
ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له سۆمالیا 105 حاڵه‌تی تووشبوونی به‌م نه‌خۆشییه تۆمارکراوه. زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له باشوری وڵاته‌که‌ن. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت 10 حاڵه‌تی ئیفلیجی منداڵان له کینیای دراوسێ و حاڵه‌تێکیش له هه‌رێمی سوڵی سۆمال تۆمارکراون.
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کێشه‌ی ئاسایش له هه‌ندێک ناوچه‌ی باشور و ناوه‌ڕاستی سۆمالیا زیانی گه‌یاند به هه‌ڵمه‌ته‌کانی کوتانی منداڵان. ده‌شڵێت نزیکه‌ی 6 سه‌د هه‌زار منداڵ له‌و کوتانی دژ به‌و نه‌خۆشییه بێبه‌ش بوون.
ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بنکه‌ی ده‌رچوون و چوونه نێو ئه‌و ناوچانه‌یان دامه‌زراندووه که ده‌ستیان پێـیان ناگات تا بتوانن ڕێگابگرن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که له داهاتوودا.
به‌هۆی کێشه‌ی ئاسایشی، گروپی پزشکانی بێ‌سنوور له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ڕایانگه‌یاند له سۆمالیا پـزیشکه‌کانیان ده‌کشێنه‌وه.
به پێی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌نها له سێ وڵات‌دا وه‌کو کێشه‌ی سه‌ره‌کی ماوه‌ته‌وه ئه‌وانیش نایجیریا، پاکستان و ئه‌فغانستانه.
جگه له‌و وڵاتانه ئێستا سۆمالیا خراپترینه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌دا.