کۆشـکی سـپی به توندی سه‌رزه‌نشـتی حکومه‌تی کاتی میسری کرد له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی له دژی لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کار لابراو
سه‌رۆکی کاتی میسر عه‌دلی مه‌نسور فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌ی مانگێـک باری نائاسایی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕابگه‌یه‌نرێت
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕابه‌ری حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر سـنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕوویاندا و بوونه مایه‌ی برینداربوونی 4 سه‌ربازی ئیسرائیلی، کاری کۆمه‌ڵه‌که‌ی بووه
کاربه‌ده‌سـتێـکی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت له ئاکامی پـێـکدادانی هێزه‌کانی ئاسایش و لایه‌نگرانی سه‌رۆکی له‌کار لابراو محه‌مه‌د مورسی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که 56 که‌س کوژراون
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له ئاکامی شه‌ڕ و بۆردومانی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د 18 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆن له ده‌وروبه‌ری شـارۆچکه‌ی مورێک له پارێزگای حه‌ما کوژراون
چاوهڕواندهکرێت حکومه‌تی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تاووتوێی کۆمه‌ڵێـک پـلانی چاکسـازی له وڵاته‌که بکات، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به مافه‌کانی کورد و به‌هێزکردنی دیموکراسیـیهوه هه‌یه
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له پـێـکدادانه‌کان له به‌رده‌می وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو، پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران به‌رده‌یان گرته هێزه‌کانی ئاسایش و هه‌روه‌ها هه‌وڵیان دابوو خۆیان به ناو وه‌زاره‌ته‌که‌دا بکه‌ن
جه‌نه‌راڵ مارتن دێمسی گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ئێسـتادا ئه‌مه‌ریکا له هه‌موو کاتێـک زیاتر له باره‌ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای میانڕه‌و ده‌زانێت
له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مالی که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سـازکرا، ئه‌بو به‌کر کیتا توانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر سۆمایلا سیسی ڕکابه‌ری به‌ده‌سـتبهێنێت
له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ موشه‌که‌که به‌ره‌و ئیلات هه‌ڵدرابوو، به‌ڵام به سیسته‌می دژه موشه‌کی ناسراو به گومه‌زی ئاسنی خراوه‌ته خوارێ، وه که‌س زیانی پـێ نه‌که‌وتووه
ئێواره‌ی دووشه‌ممه خۆکوژێـک خۆی له چایخانه‌یه‌کی شـارۆچکه‌ی به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 13 که‌س کوژران و 25 که‌سی دیکه برینداربوون
په‌رله‌مانتارانی ئێرانی توندڕه‌و ڕۆژی دووشه‌ممه ڕه‌خنه‌یان له پـێـکهاته‌ی ئه‌و حکومه‌ته گرت که له لایه‌ن سه‌رۆکی نوێی وڵات حه‌سه‌ن ڕوحانیـیه‌وه پـێشـنیارکراوه، ده‌ڵێن وه‌زیرانی تێدایه دۆستی ڕۆژئاوان یان پشـتگیریان له گێره‌شێوێنی کردووه
هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسسیۆنی نیشـتیمانی سوریا ده‌ڵێت جه‌نه‌ڕاڵ سه‌لیم ئیدریس فه‌رمانده‌ی گشـتی له‌شکری ئازاد، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی به‌ره‌کانی شه‌ڕی کردووه له ناوچه گوندیـیه‌کانی لازقیـیه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی میسر ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران جێبه‌جێـکردنی بڕیاری بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له کار لابراویان دواخسـت، تاوه‌کو ڕێگه له خوێن ڕشتن بگیرێت
ده‌زگای پـۆسـتی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له 8 ی مانگی هه‌شتی ئه‌مسـاڵ پـولێـکی نوێی پـیرۆزبایی جه‌ژنی ده‌رکرد، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رز ڕاگرتنی هه‌ردوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانی موسڵماناندا
ڕێکخراوێکی میلیشیایی ئیسلامی له ناوجه‌ی سینا له باکوری میسر ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 4 جه‌نگاوه‌ری ڕێکخراوه‌که‌ی، به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان کراوه و بنکه‌که‌شی له ئیسرائیله.
ڕێکخراوێکی چاودێری سورریایی ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی حکومه‌تی سوریا له ڕۆژئاوای وڵاته‌که به‌لانی که‌م 20 که‌سیان کوشتووه.
له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه له چایخانه و بازاڕه‌کانی به‌غدای پایته‌خت و شارۆچکه‌ی دوزخورماتوو له‌مڕۆ شهممهدازیاتر له 50 که‌س ده‌کوژرێن و ده‌یانی تریش بریندار ده‌بن.
کۆمه‌ڵێک له گرتووی سیاسی و بیروباوه‌ڕ هی پێشوو و ئێستا له نامه‌یه‌ک که ئاراسته‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما کراوه هوشدارییان به سه‌رۆک داوه سه‌باره‌ت به ئاکامی سزاکان و ده‌ڵێن هۆکاری "ئازاری" خه‌ڵکی ئێرانن نه‌ک هی کۆماری ئیسلامی .
کچه بچوکی نێڵسن ماندێلا سه‌رۆکی پێشووی ئا‌فریکای باشور به ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی ئه‌فریکای باشوری ڕاگه‌یاند ڕۆژ به‌ڕۆژ ته‌ندروستی باوکی له باشبووندایه، و ئێستا ده‌توانێت بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک دا‌نیشێت.
زیاتر نیشـان بده