حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕابه‌ری کۆمه‌ڵی حزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت سوننه توندڕه‌وه‌کان له پشت ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی باشوری به‌یرووت بوون، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 22 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 300 که‌س.
نه‌سرۆڵڵا ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌وانه به‌رپـرسیشـن له ته‌قینه‌وه‌که‌ی مانگی ڕابردووی ناوچه‌ی بئر ئه‌لعه‌بدی به‌یرووت و ئه‌و بۆمبه‌ی له ناوچه‌ی بیقاعی ڕۆژهه‌ڵاتی لوبناندا به کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی حزبوڵڵادا ته‌قیـیه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه ناسراون. ده‌ڵێت جگه له لوبنانی که‌سـانی سوری و فه‌ڵه‌ستینیشیان له نێودایه.
پاشان به‌ڵێنی دا ده‌ستی کۆمه‌ڵه‌که‌ی بگاته ئه‌و که‌سانه و تۆڵه‌یان لێبکاته‌وه. گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه پـێـیان وابێت به‌و هێرشانه له هه‌ڵوێستمان پاشگه‌ز ده‌بینه‌وه، ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوون، وه یه‌ک له کاردانه‌وه‌کانمان له به‌رامبه‌ر هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌کی له‌م جۆره ژماره‌ی چه‌کدارانمان له سوریا دوو هێنده لێده‌که‌ین.