ده‌یان هه‌زار میسری لایه‌نگری ئیخوان ئه‌لموسلیمینه‌کان له پاش نوێژی هه‌ینی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی قاهیره‌ی پایته‌خت ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی کاتی که وه‌ک ده‌ڵێن له ئاکامی بڕیاری په‌لاماره‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی ڕابیعه عهدهویـیه و نه‌هزه‌ی قاهیره 638 که‌س له لایه‌نگرانیان کوژراون و به هه‌زاران که‌سیشیان برینداربوون.
پـۆلیسی میسر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قه‌کردنی کردووه بۆ پاراستنی خۆی له خۆپـیشـانده‌رانی دژه ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ی سوورن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی بۆ سه‌ر پـۆسته‌که‌ی.
هاوکات هێزه‌کانی له‌شـکر و ئاسایش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیـیه‌وه و له سه‌ر شه‌قامه‌کانی قاهیره‌ی پایته‌خت به ماشێنی زرێپـۆش بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌شـکر شه‌قامی کورنیشی به‌رده‌م ئۆفیسه‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی گرتووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کانی حکومه‌تی کاتی، ئیخوان ئه‌لموسلیمینه‌کان سووربوون له‌سه‌ر سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی گه‌وره له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که و داوایان له لایه‌نگرانی خۆیان کرد له ژێر دروشمی "جمعة الغضب" واته هه‌ینی توڕه‌یی، ئه‌مڕۆ بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی بکه‌ن.