کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شـام و عێراق 2 نه‌وجه‌وانی شیعه‌یان گولـله‌باران کردووه که له هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی نوبـبول و زه‌هرای زۆرینه شیعه‌ی پارێزگای حه‌له‌ب ده‌سـتگیریان کردبوون.
هه‌روه‌ها ڤیدیۆیه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه، تیایدا دوو نه‌وجه‌وان به چاو به‌سـتراوی نیشـان ده‌درێن و که‌سێـکیش له پشـتیانه‌وه نووسراوێـک ده‌خوێنێته‌وه، ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام هه‌سـتاوه به ڕفاندنی ئه‌م دوو که‌سه‌ی سه‌ر به ڕژێم له نوببول و زه‌هرا تاوه‌کو وه‌ک دیل ئاڵۆگۆڕیان پـێـبکات، به‌ڵام ڕژێم نه‌یکردووه، بۆیه ده‌بێت بیانکوژن. پاشان هه‌ردوو نه‌وجه‌وانه‌که گولـله‌باران ده‌کرێن.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشه‌یه‌تد پـرێس ده‌ڵێت ڤیدیۆکه وه‌ها پـێده‌چێت ڕاست بێت.