کاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ملیتانه‌کان به‌لایه‌نی که‌م 17 که‌سیان له سێ شوێنی جیاوازدا کوشتووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ڕایانگه‌یاند یاخیبوان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنێکی بیناسازی له ناوچه‌ی کاروخی هه‌رێمی هیرات 9 کارمه‌ندیان له‌وێ کوشتووه.
هاوکات له ناوچه‌ی مارهاگی هه‌رێمی هێلماندیش پێنج که‌سی سیڤیل کوژراون که ژن و منداڵیشی تێدایه له کاتێکدا ئۆتۆمبێله‌که‌یان دای به‌سه‌ر بۆمبێکی که‌نار ڕێگا.
هه‌ر له هه‌رێمی هێلماند بۆمبێکی دیکه‌ی که‌نار ڕێگا سێ ژنی له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی کوشت.
شایانی باسه تالیبان بۆمبی لاڕێگا له شه‌ڕه‌کانی دژ به حکومه‌ت به پشتیوانی ئه‌مه‌ریکاو هێزه بیانییه‌کان به کار ده‌هێنێت.
زۆربه‌ی جاریش ئه‌و بۆمبانه که‌سانی سیڤیل ده‌کوژن و بریدنار ده‌که‌ن.
له‌م ساڵدا له ئه‌فغانستان زیانی مه‌ده‌نیان زیادی کردووه به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌کان. نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ڕاده‌گه‌ێنێت توندوتیژییه‌کان له سه‌دا 23 زیادی کردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ یه‌که‌م 6 مانگی ساڵی 2012 .