ئۆفیسی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا به‌یانـنامه‌یه‌کی له باره‌ی توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی میسر ده‌رکرد و تیایدا داوا له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، به تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب کرد به په‌له کاربکه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و کوشـتنکاریـیه‌ی له میسر ڕووده‌دات.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه، تورکیا به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و په‌لامارانه‌ی پـۆلیسی میسر له دژی هاوڵاتیانی ده‌کات، ده‌ڵێت ته‌قه‌کردن له خۆپـیشـانده‌رانی دیموکراتیخواز له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه تاوانێـکی مه‌ترسیداره.
پاشـان ئۆباڵی ڕووداوه‌کانی چوارشه‌ممه‌ی خسـته ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڵێت کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به پشـتگیریکردنی له کوده‌تای سه‌ربازی، ئه‌وه‌ی له 3 ی مانگی شه‌ش محه‌مه‌د مورسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادا، و بێ ده‌نگی له به‌رامبه‌ر کوشـتنکاریـیه‌کانی پـێشـوو وه‌های له‌م حکومه‌ته‌ی ئێسـتای میسر کرد ئه‌م په‌لاماره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدات.
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کردووه.