ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی ده کۆمپانیا له‌گه‌ڵ به‌رپـرسه‌کانی زیادکردووه بۆ نێو لیسـتی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان له به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا هه‌یه
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌ڕان و پشـکنینی پـۆلیسی عێراقیدا له شـارۆچکه‌یه‌کی باکوری به‌غدای پایته‌خت به لای که‌م 5 پـۆلیس کوژراون و 16 ی دیکه برینداربوون
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆ ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت جان کێری درێژه به وتووێژه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی خۆی ده‌دات
سه‌یفولئیسلامی کوڕی قه‌زافی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه برایه به‌رده‌م دادگایه‌کی شـاری زنتان له ڕۆژئاوای لیبیا تاوه‌کو دادگایی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی کردوونی
حکومه‌تی عێراق گرێبهستێـکی به به‌های 1.1 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی کۆریای باشور مۆرکرد بۆ کڕێنی 24 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری FA-50 تاوه‌کو له ئاینده‌دا له بواری ڕاهێنان و کرداری له‌شـکری مامناوه‌ند به‌کاریان بهێنێت
به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئۆکرانیا ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ به‌نیازه ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هاوکاری و بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا مۆربکات که مانگی ڕابردوو ڕه‌تی کرده‌وه
هه‌زاران که‌س له پایته‌ختی ئا‌فریکای باشور ڕیزیان به‌سـتووه تاوه‌کو بۆ دوا جار چاویان به ڕوخساری نێڵسۆن مه‌ندێلا ڕابه‌ری دژه ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی بکه‌وێت
هێزه‌کانی ئاسایشی ئۆکرانیا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌ندی کێـیڤی پایته‌خت کشانه‌وه، که له‌وێ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت گردبوونه‌ته‌وه
گوته‌بێژێـک به ناوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئانکه‌ره ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریکا هه‌موو کۆمه‌که ناکوشـندهکانی بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕادگرێت که له باکوری سوریادان
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به ناوی هه‌موو شانده دیپـلۆماسیـیهکهی له عێراق ئیدانه‌ی کوشتنی ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی کرد و داوای له کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتان کرد تاوانکاره‌کان ده‌سـتگیربکرێن
زیاتر له 60 هه‌زار که‌س له جۆهانسبێرگ گردبوونه‌ته‌وه تاوه‌کو له ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی ماته‌مینی بۆ کۆچی دوایی ڕابه‌ری دژه ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی نێڵسۆن مه‌ندێلا به‌شـداری بکه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له ئاکامی شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه ڕکابه‌ره‌کان له باکوری سوریا به لانی که‌م 12 که‌س کوژراون
سه‌رۆک ئۆباما له‌و ده‌مه‌ی له ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی نێڵسۆن ماندێلا له جۆهانسبێرگ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی وڵاتانی جیهان ده‌کرد، ته‌وقه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆبا ڕاوول کاسترۆ کردووه
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـکی نه‌ناسراو 7 کرێکاری سووننه ئاینزایان له گوندێـکی پارێزگای دیاله کوشتووه
حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت 2 له سه‌ربازه‌کانی له کۆماری ئا‌فریکای ناوه‌ڕاست کوژراون، له‌و ناوچه‌یه‌ی خزمه‌تیان تیایدا ده‌کرد بۆ کۆتایی هێنان به نائارامی و کاری توندوتیژی ناو ئه‌و وڵاته
ژماره‌یه‌کی زۆری ڕێبه‌ر و که‌سایه‌تیـیه‌کانی جیهان وا به‌ره‌و ئا‌فریکای باشور به‌ڕێـکه‌وتوون تاوه‌کو له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌شـداری بکه‌ن له ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی بۆ کۆچی دوایی نێڵسۆن ماندێلا
چه‌ک هه‌یگڵ ڕۆژی دووشه‌ممه ڕابه‌رانی پاکسـتانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ربێت و چاره‌سه‌ری ئه‌و ناڕه‌زایـیانه نه‌که‌ن که بوونه‌ته مایه‌ی ڕاگرتنی باره‌کانی ناتۆ ئه‌وانه‌ی له پاکسـتانه‌وه به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان ڕه‌وانه ده‌کرێن
حکومه‌تی تایلاند ده‌ڵێت ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی نوێ له 2 ی مانگی دوو سـازبکرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر خانم ینگلوک شیناواترا ڕایگه‌یاند که‌وا له پاش یه‌ک مانگ له ناڕه‌زایی دژه حکومه‌ت
به‌رپـرسـانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرش له وڵات‌دا، به لانی که‌م 18 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش برینداربوون
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا سه‌ره‌کیـیه‌ی که دیمه‌شقی پایته‌خت به ناوچه‌کانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌به‌سـتێته‌وه
زیاتر نیشـان بده