سه‌یفولئیسلامی کوڕی قه‌زافی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه برایه به‌رده‌م دادگایه‌کی شـاری زنتان له ڕۆژئاوای لیبیا تاوه‌کو دادگایی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی کردوونی.
دادگاکه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری شـاری زنتانه‌وه پـشـتگیری ده‌کرێت، پاش ماوه‌یه‌کی کورت له ده‌سـتپـێـکردنی دانیشتنه‌که بڕیاری دا دادگایی‌کردنه‌که بۆ 27 ی مانگی دووی سـاڵی داهاتوو دوابخرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م کوڕه‌ی قه‌زافی له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2011 وه له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌وه ده‌سـتگیرکراوه که ئاماده نین ڕاده‌سـتی ته‌رابلوسی بکه‌ن تاوه‌کو له‌وێ دادگایی بکرێت. ئه‌مه‌ش بۆخۆی نیشـانه‌ی لاوازی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یه.
هه‌روه‌ها دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای ئه‌ویش داوای ده‌کات تاوه‌کو له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی دادگایی بکات.