هێزه‌کانی ئاسایشی ئۆکرانیا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌ندی کێـیڤی پایته‌خت کشانه‌وه، که له‌وێ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت گردبوونه‌ته‌وه.
پـێشـتر پـێـکدادان له نێوان پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران ڕوویدا کاتێـک هێزه‌کانی پـۆلیس به دار و تێـڵا که‌وتنه گیانی خۆپـیشـانده‌ران تاوه‌کو له بیناکه هۆڵی کێیڤ دوریان بخه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌وارێـکی خۆپـیشـانده‌رانیان له گۆڕه‌پانه‌که تێـکدا.
خۆپـیشـانده‌رانیش به ئاو ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی پـۆلیس بوونه‌وه هه‌تا دواتر پاسه‌کانی پـۆلیس ناوچه‌که‌یان جێهێشت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نولاند سه‌ردانی گۆڕه‌پانه‌که‌ی کرد و له‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌ران کرد و گوتی سکاڵای خۆی گه‌یاندووه‌ته ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سه‌رۆکی ئوکرانیا له باره‌ی به‌کارهێنانی هێز له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه.
پاشـان سه‌رۆکی ئۆکرانیا به‌ڵێنی دا چیتر هێز له دژی خۆپـیشـانده‌ران به‌کار نه‌هێنرێت و داوای له ئۆپـۆزسیۆن کرد وتووێژ له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن.
ئۆپـۆزسیۆنیش چه‌ندان جار دووپاتی کردووه‌ته‌وه هیچ دانوسـتاندنێـک ناکات هه‌تا سه‌رۆک حکومه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌سـتگیرکراوه‌کان ئازاد نه‌کات و ئه‌و پـۆلیسانه‌ش سزا نه‌دات که توندوتیژیـیان به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌ران کردووه.