حکومه‌تی عێراق گرێبهستێـکی به به‌های 1.1 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی کۆریای باشور مۆرکرد بۆ کڕێنی 24 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری FA-50 تاوه‌کو له ئاینده‌دا له بواری ڕاهێنان و کرداری له‌شـکری مامناوه‌ند به‌کاریان بهێنێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕێوهڕهسـمێـکدا له به‌غدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی و لی یۆنگ جول وه‌زیری پـیشه‌سـازی له‌شـکری کۆریای باشور گرێبه‌سـته‌که مۆرکرا.
فڕۆکه‌ی جۆری FA-50 ئه‌وپه‌ڕی خێرایـیه‌که‌ی 1.5 ماخه و درێژیـیه‌که‌ی 13.14 مه‌تره و پانیـیه‌که‌ی 9.45 مه‌تره، ده‌توانێت موشه‌کی ئاسمان بۆ ئاسمان و موشه‌کی ئاسمان بۆ زه‌وی هه‌ڵبگرێت و ئامێری ئه‌لیکترۆنی تێدایه که وه‌ها ده‌کات به وردی له ئامانجه‌کانی بدات.
به‌پـێی کۆمپانیای کۆریا ئێرۆسپهڕیس ئندهستریس Korea Aerospace Industries که گرێبه‌سته‌که‌ی مۆرکردووه، ئه‌م فڕۆکانه‌ی به عێراق ده‌فرۆشرێن ناوی لێده‌نرێت T-50IQ. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌کان مه‌شق و ڕاهێنانیش به فڕۆکه‌وانانی عێراقی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ بۆ ماوه‌ی 20 سـاڵیش کارده‌که‌ن له بواری نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌کان. کۆمپانیاکه ده‌ڵێت به‌مانه به‌های گرێبه‌سته‌کان ده‌گاته نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار.