حکومه‌تی تایلاند ده‌ڵێت ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنی نوێ له 2 ی مانگی دوو سـازبکرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر خانم ینگلوک شیناواترا ڕایگه‌یاند که‌وا له پاش یه‌ک مانگ له ناڕه‌زایی دژه حکومه‌ت له بانکۆکی پایته‌خت په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
خانم ینگلوک ڕۆژی دووشه‌ممه له وتارێـکی په‌خشتی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی تایلاند بۆ خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌ی جێده‌هێڵێت. گوتیشی حکومه‌ته‌که‌ی له کاره‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت به ده‌سه‌ڵاتێـکی سنووردار و خۆی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرێـکی قۆناغی گواستنه‌وه له پـۆسـته‌که‌یدا ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد پارته‌که‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتوو به‌شـداری ده‌کات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕابه‌ری پارتی دیموکراتی ئۆپـۆزسیۆن سووتێپ تاوجوسوبان ده‌ڵێت کۆتایی به خۆپـیشـاندان ناهێنێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی خانم ینگلوک ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی ده‌بێت و حکومه‌ت ده‌داته ده‌ستی ئه‌نجومه‌نێـکی ناهه‌ڵبژێردراو.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یاسادانه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن به گشـتی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه زیاتر له 140 هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر له بانکۆک چوارده‌وری بینای حکومه‌تیان دابوو.