هه‌زاران که‌س له پایته‌ختی ئا‌فریکای باشور ڕیزیان به‌سـتووه تاوه‌کو بۆ دوا جار چاویان به ڕوخساری نێڵسۆن مه‌ندێلا ڕابه‌ری دژه ڕه‌گه‌زپه‌رسـتی بکه‌وێت.
گراسا ماچێل هاوسه‌ری ماندێلا و جاکۆب زوما سه‌رۆکی ئێسـتای ئا‌فریکای باشور له نێو ئه‌و که‌سانه‌دا بوون که ڕۆژی چوارشه‌ممه چوونه به‌رده‌م کفنه‌که‌ی ماندێلا و نوێژ و نزایان بۆ کرد.
کفنه‌که له باره‌گای حکومه‌ت دانراوه، له‌و شوێنه‌ی ماندێلا له سـاڵی 1994 سوێندی فه‌رمی خوارد وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک پـێست ڕه‌شی ئا‌فریکای باشور.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆکی پـێشـووی ئا‌فریکای باشور ثابۆ مبێک و فریدریک ولیه‌م دی کلارک و سه‌رۆکی زیمبابوی ڕۆبه‌رت مۆگابی و سه‌رۆکی تانزانیا جاکایا کیکویتی و سه‌رۆکی سودانی باشور سه‌لڤا کیر له نێو ئه‌و که‌سانه‌دا بوون که ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ ڕێزگرتن چوونه به‌رده‌م کفنه‌که‌ی ماندێلا.
خه‌ڵـکی ده‌توانن هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی چاویان به کفنه‌که‌ی ماندێلا بکه‌وێت که له ژێر شووشه‌یه‌کدا دانراوه و ماندێلا ته‌نها ڕوخساری دیاره و به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی داپـۆشـراوه.
بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له گونده‌که‌ی خۆی به‌خاک بسپـێردرێت.