به‌رپـرسـانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرش له وڵات‌دا، به لانی که‌م 18 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
یه‌ک له هێرشه‌کان به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو کرابوو که له به‌رده‌م چایخانه‌یه‌کدا له شـارۆچکه‌ی بوهرزی پارێزگای دیاله ته‌قیـیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 12 که‌س و برینداربوونی 24 که‌سی دیکه.
له شـارۆچکه‌ی مه‌دائنی باشوری به‌غدا، بۆمبێـکی لاڕێ به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکردا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا یه‌ک سه‌رباز کوژرا و 2 سه‌ربازی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌ی به‌سـمایه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، بۆمبێـک له بازاڕێـکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش 3 که‌س کوژران و 7 که‌سیش برینداربوون.
له ناوچه‌ی سوێبی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا، بۆمبێـکی لاڕێ به ئۆتۆمبیلی کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری سه‌حوه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 چه‌کدار کوژران و 3 ی دیکه‌یان برینداربوون.