به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئۆکرانیا ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ به‌نیازه ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هاوکاری و بازرگانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپادا مۆربکات که مانگی ڕابردوو ڕه‌تی کرده‌وه.
ئاشتۆن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له برۆکسل قسه‌ی بۆ په‌یامنێران کرد له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ له کێیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا. گوتی به ڕوونی دیاره مه‌سه‌له ئابوری و دارایـیه‌کانی ئۆکرانیا له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه ده‌کرێت به مۆرکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا سووک بکرێنه‌وه.
هاوکات ناڕه‌زایـیه‌کانی دژی حکومه‌تی ئۆکرانیا به‌رده‌وامن و خۆپـیشـانده‌ران داوای په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌که‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی ئۆکرانیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه بوونه‌وه که له مه‌یدانی سه‌ربه‌خۆیی کێیڤ گردبووبوونه‌وه، ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و گوتی تاووتوێی کاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی حکومه‌تی ئۆکرانیا، له‌وانه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا.
ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنیش لای خۆیانه‌وه داواکه‌ی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچیان ڕه‌تکرده‌وه که بۆ وتووێژکردن بانگهێشـتی کردبوون به مه‌به‌سـتی کۆتایی هێنان به ناڕه‌زایـیه‌کانی به‌ڕێوه‌ده‌چن له دژی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له مۆرکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه بازرگانیـیه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش له پـێناو پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا.