کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له ئاکامی شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه ڕکابه‌ره‌کان له باکوری سوریا به لانی که‌م 12 که‌س کوژراون.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی مه‌سکه‌نه‌ی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب له باکوری وڵاته‌که ڕوویدا له نێوان چه‌کدارانی سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئه‌حرار ئه‌لشام و کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام.
وه‌ک ده‌گوترێت هۆکاری شه‌ڕه‌که له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردنی که‌سێـک بووه له لایه‌ن چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاوه‌کو له دادگایه‌کی خۆیان سزای بده‌ن، وه پاشـان ژماره‌یه‌ک چه‌کداری ئه‌حرار ئه‌لشام چوون که‌سه‌که‌یان لێ وه‌ربگرن و ئه‌وان ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه. دواتر گرژی له نێوانیاندا ڕوویداوه و شه‌ڕه‌که‌ی لێ دروستبووه.