ژماره‌یه‌کی زۆری ڕێبه‌ر و که‌سایه‌تیـیه‌کانی جیهان وا به‌ره‌و ئا‌فریکای باشور به‌ڕێـکه‌وتوون تاوه‌کو له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌شـداری بکه‌ن له ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی بۆ کۆچی دوایی نێڵسۆن ماندێلا سه‌رکرده‌ی دژه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ته‌مه‌نی 95 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـێشـوو جۆرج بوش و لۆرای هاوسه‌ری پـێـکه‌وه واشنتنی پایته‌ختیان جێهێشت. هه‌ردوو سه‌رۆکی پـێشـووتر بێل کلنتن و جێمی کارته‌ر ئه‌وانیش پـێـکه‌وه به‌ره‌و شـاری جۆهانسبێرگ به‌ڕێـکه‌وتوون که له‌وێ له گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی تۆپی پـێ ڕێوڕه‌سمه‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تاکه سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا که له ژیاندا مابێت و له‌وێ ئاماده نه‌بێت، بوشی باوکه که له ئێسـتادا ته‌مه‌نی 89 سـاڵه و ناتوانێت بۆ شوێنی دور بڕوات.
وه‌زیری ده‌ره‌وی ئا‌فریکای باشور ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر له ڕابه‌رانی جیهان ده‌یانه‌وێت به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا بکه‌ن، بۆیه ڕێوشوێنی زۆر توندی ئاسایشی ده‌گیرێته‌به‌ر.