له‌شـکری ئازادی سوریا که هێزه میانڕه‌وه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له‌خۆی ده‌گرێت، فه‌رمانده‌یه‌کی نوێ بۆ هێزه‌کانی دهستنیشـانکرد، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ندان مانگ له شـکستهێنان له به‌رده‌م هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کاندا
کاربه‌ده‌سـتانی سویسرا ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی فڕۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسـمانی ئهسیوپـیای به‌ره‌و وڵاته‌که‌یان ڕفێنداربوو، یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانه‌که بووه و به مه‌به‌سـتی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری ئه‌م کاره‌ی کردووه
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی میسر گوتی ڕۆژی هه‌ینی پـێکدادان له نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراو ڕوویداوه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون
هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ وتووێژه‌کانی ژنێڤ ڕایانگه‌یاند، دانوسـتاندنه‌کانی گه‌ڕی دووه‌م به بنبه‌ست گه‌یشـتوون و هیچ ئهنجامێـکیان لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه
سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا عه‌لی زێدان ده‌ڵێت فه‌رمانی داوه ڕێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌فسه‌رێـکی پـێشوو بگیرێته‌به‌ر که سووگایهتی به داموده‌زگاکانی حکومه‌ت کردووه، ئه‌وانه‌ی میلـله‌ت ههڵیـبژاردوون
ئاژانسی دهنگوباسی ئانادۆلۆی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند، دادگایه‌کی وڵات بڕیاری ئازادکردنی سه‌رۆکی پـێشووی بانکێـکی ده‌وڵه‌تی داوه که له‌سه‌ر تاوانی گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیرکرابوو
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ بۆ میسر نه کاری ئه‌مه‌ریکایه و نه کاری سه‌رۆکی ڕووسیاشه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان 65 که‌سیان له به‌ندیخانه‌یه‌کی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا له نزێـک بنکه‌ی ئاسمانی باگرام ئازادکردووه که له‌سه‌ر تاوانی چه‌کداری ده‌سـتگیرکرابوون
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون که سیانیان سه‌ربازی سۆماڵی بوون
پارێزگاری حومس له ناوه‌ندی سوریا ده‌ڵێت ئاگربه‌سـت له شـاری حومس له پـێنجشه‌ممه‌وه بۆ سێ ڕۆژی دیکه درێژکرایه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت نێگه‌رانه له باره‌ی ڕه‌وشی خه‌ڵـکی سیڤیل له شـاری فه‌لـلوجه‌ی عێراق که له ئێسـتادا دووچاری مه‌ینه‌تی بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ و شه‌ڕه‌ی شاره‌که‌ی گرتوونه‌ته‌وه
جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستی کردووه به گه‌شتێک بۆ ژماره‌یه‌ک وڵاتی ئاسیا.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا له بازاڕیکی به‌غدای پایته‌خت به‌لانی که‌م 5 که‌س کوژراون.
به‌هۆی شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌وه زیاتر له 300 هه‌زار که‌س له ناوچه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌بێ وزه‌ی ئهلکتریکن.
سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمر پـوتن پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ وه‌زیری به‌رگری میسر موشیر عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی له خۆکاندیدکردنی بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی میسر
له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب و کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه کۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاووتوێکردنی چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی وتووێژی ئاشتی سوریا.
حسێن شه‌هرسـتانی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری وزه ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردسـتان وه‌ڵامی پـێشـنیاره‌که‌ی حکومه‌تی فیدراڵی داوه‌ته‌وه له باره‌ی چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی ناکوکیـیهکانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری پـێنجه‌م گه‌شتی بۆ ئاسیا ده‌کات وه‌کو گه‌وره دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریکا، له‌م گه‌شته‌یدا سه‌ردانی کۆریای باشور و چین و ئیندۆنیسیا ده‌کات
کاربه‌ده‌ستێکی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی مسڕ کارمه‌ندێکی خۆجێییان بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه گرتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێت
هه‌ردوو کۆریای باکور و باشور بۆ یه‌که‌م جار له پاش حه‌وت سـاڵ له‌سه‌ر ئاسـتێـکی باڵا کۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش ئومێدێـکی گوماناوی هێناوه‌ته ئاراوه بۆ باشـبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌م دوو ڕکه‌به‌ره
زیاتر نیشـان بده