سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا عه‌لی زێدان ده‌ڵێت فه‌رمانی داوه ڕێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌فسه‌رێـکی پـێشوو بگیرێته‌به‌ر که سووگایه‌تی به داموده‌زگاکانی حکومه‌ت کردووه، ئه‌وانه‌ی میلـله‌ت هه‌ڵیـبژاردوون.
عه‌لی زێدان ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م بڕیاره‌ی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له ته‌رابلوسی پایته‌خت ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین خه‌لیفه حفته‌ر به‌یانـنامه‌یه‌کی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکرده‌وه و تیایدا داوای ڕاگرتنی کاری په‌رله‌مان و حکومه‌تی کرد و پاشـان پـێـکهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی نوێ له وڵاته‌که‌دا.
به‌یانـنامه‌که‌ی حفته‌ر به هه‌وڵێـکی کۆده‌تا ناودێرکرا، به‌ڵام له لێـدوانێـکیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ سه‌وا ئه‌وه‌ی ڕتکرده‌وه و گوتی له‌سه‌ر داوای خه‌ڵـکی لیبیا به‌و کاره هه‌ستاوه.
سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا گوتیشی سه‌رده‌می کوده‌تا له وڵاته‌که به‌سه‌رچوو و ئیدی ته‌نها گه‌ل بڕیار ده‌دات کێ حوکمڕانی بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری به‌رگری لیبیا عه‌بدوڵڵا ئه‌لسه‌نی گوتی به‌یانـنامه‌که‌ی حفته‌ر کارێـکی نایاسایی‌یه و قسه‌کانی جێی گاڵته‌جاڕیـیه.