ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون که سیانیان سه‌ربازی سۆماڵی بوون.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شـاره‌که ڕوویدا و هه‌روه‌ها بووه مایه‌ی برینداربوونی 8 که‌سی دیکه.
کۆمه‌ڵی چه‌کداری شه‌بابی توندڕه‌وی ئیسلامی به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕاگه‌یاند.
گوته‌بێژی ڕێـکخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (Daniel MacIsaac) ده‌ڵێت پـێده‌چێت بۆمبه‌که بۆ کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دانرابێت، به‌ڵام که‌س له ستافی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیانی به‌ر نه‌که‌وتووه.
شـاند‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سۆماڵ ده‌سـتبه‌جێ هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و مه‌خابه‌نی قوڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر پـێوه‌بوونی خه‌ڵـکی بێ گوناهی سوماڵی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی به په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای له مه‌قادیشۆ گوت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سۆماڵ (Alessandra Morelli) له نێو یه‌ک له ئۆتۆمبیله‌کاندا بوو.