ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان 65 که‌سیان له به‌ندیخانه‌یه‌کی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا له نزێـک بنکه‌ی ئاسمانی باگرام ئازادکردووه که له‌سه‌ر تاوانی چه‌کداری ده‌سـتگیرکرابوون.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌و که‌سانه‌یان له به‌ندیخانه‌ی په‌روان ئازادکرد، له نێویاندا محه‌مه‌د والی، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت شـاره‌زایه‌کی ته‌قه‌مه‌نی تاڵیبانه که چه‌ندان جار ده‌سـتی هه‌بووه له دانانی بۆمب بۆ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانسـتانیش.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌فغانسـتان ده‌ربڕێوه، له‌وه‌تای حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی پـیاداچوونه‌وه‌ی به که‌یسی ئه‌و ده‌سـتگیرکراوانه‌دا کردووه و ده‌رکه‌وتووه بێ تاوانن، بۆیه بڕیاری ئازادکردنیان دراوه.
سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسمۆسن ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی ئه‌فغانسـتانی به هه‌نگاوێـکی گه‌وره به‌ره‌و دواوه ناودێرکرد و گوتی ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌ر ئاسایش.
به‌ڵام کارزایی که له ئێسـتادا به سه‌ردانێـک له تورکیایه، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره گوتی ئه‌مه هیچ مه‌ترسیـیه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا دروسـت ناکات.