پارێزگاری حومس له ناوه‌ندی سوریا ده‌ڵێت ئاگربه‌سـت له شـاری حومس له پـێنجشه‌ممه‌وه بۆ سێ ڕۆژی دیکه درێژکرایه‌وه.
پارێزگار ته‌ڵال به‌ڕازی گوتی هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی خوازیاربن ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کان حومس جێبهێڵن، ئه‌وانه‌ی له ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداواندان، ئه‌وا ئاگربه‌سـته‌که درێژده‌کرێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستێـک له ئۆفیسه‌که‌ی به‌ڕازیـیه‌وه که نه‌یویست ناوی له میدیاکان ئاشکرابکرێت به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هیچ پـرۆسه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵـکی له حومس به‌ڕێوه‌نه‌چووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتپـێبکاته‌وه. ئه‌مه دووه‌م درێژکردنه‌وه‌یه له‌وه‌تای له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ئاگربه‌سـته‌که چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
له‌وه‌تای هه‌ینی ڕابردووه‌وه به سه‌دان که‌سی سیڤیل له ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کانی حومس گواسترانه‌وه. ئاگربه‌سـته‌که شه‌وی چوارشه‌ممه کۆتایی‌پـێهات.