جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستی کردووه به گه‌شتێک بۆ ژماره‌یه‌ک وڵاتی ئاسیا.
له میانه‌ی ئه‌م گه‌شته‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رنامه‌ی هه‌یه هه‌وڵ بدات بۆ فشارخستنه سه‌ر کۆریای باکور تاوه‌کو ده‌ستبه‌رداری خواسته ناوکیه‌کانی ببێت و هه‌روه‌ها چینیش پشێویه‌کانی ناوچه‌که که‌م بکاته‌وه.
واشنتۆن ناڕازیه به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی چین بۆ کۆنترۆڵکردنی چه‌ند به‌شێکی هه‌ردوو ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی چین و باشوری چین.
وێستگه‌ی یه‌که‌می سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆریای باشوره و ڕۆژی هه‌ینیش ده‌چێته چین و ڕۆژی شه‌ممه‌ش سه‌ردانی ئیندۆنیسیا ده‌کات.
له‌وه‌تای به‌ڕێز کیری پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای وه‌رگرتووه ئه‌مه پێنجه‌مین جاره سه‌ردانی وڵاتانی ئاسیا بکات.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له هه‌فته‌ی ڕابردوودا داوای له بێژینگ کرد پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیدا بکات له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ریاکان، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه ده‌درێن له‌گه‌ڵ یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا یه‌ک ناگرنه‌وه.
وه‌هاش چاوه‌ڕوانده‌کرێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ چین هانی بێژینگ بدات بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر کۆریای باکوری هاوپه‌یمانی تا ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ببێت.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن جان کیری ده‌خوازێت کۆریای باکور بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر مێزی دانوستاندنی شه‌ش لایه‌نه به‌ڵام ئاماژه‌شی به‌وه کردووه پێویسته پیۆنگ یانگ هه‌نگاوی متمانه پێکراو بنێت تا بتوانێت ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه بنێت.