له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب و کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه کۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاووتوێکردنی چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی وتووێژی ئاشتی سوریا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی چالاکوانانی سوریا سه‌باره‌ت به کوژرانی ده‌یان که‌س له‌و ناوچانه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب که له ژێرده‌ستی سه‌رهه‌ڵداواندان.
وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پێکردووه له‌م دوو گه‌ڕه‌ی وتووێژه‌کاندا له ژنێڤ له نێوان هه‌ردوو شاندی حکومه‌ت و ئۆپزسیۆنی سوریادا به‌ره‌وپێشچونێکی ئه‌وتۆ نه‌هاتۆته ئاراوه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی له‌خزه‌ر براهیمی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ ویندی شێرمان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، تا ئێستا دواترینه له‌و زنجیره کۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا ده‌یکات که به‌ره‌نجامه‌کانی بوونه هۆکار بۆ وتووێژی ئاشتیانه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی قه‌یرانی سوریا.
هاوکات سێرگێی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت مۆسکۆ دوو به‌رنوس ده‌خاته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و تایبه‌ت ده‌بن به بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر سوریا.
به‌رنوسی یه‌که‌میان تایبه‌ته به بڕیارێک بۆ دابینکردنی کۆمه‌کێکی گه‌وره‌ی مرۆیی بۆ سوریا.
لاڤرۆڤ له لێدوانه‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران باسی له به‌رنوسی دووه‌میش کردووه و ده‌ڵێت تایبه‌ته به شه‌ڕی دژه تێرۆر له سوریادا واته ئه‌و شه‌ڕه‌ی حکومه‌تی سوریا له وتووێژه‌کانی ئاشتیدا جه‌ختی لێده‌کاته‌وه.
هاوکاتی ئه‌م وتووێژانه‌ی ئاشتی له ژنێڤ، به‌لانی که‌م 55 که‌س کوژراون له‌وانه 13 که‌سیان له سه‌رهه‌ڵداوانن له ئاکامی هێرشه ئاسمانیه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حکومه‌تی سوریا بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان له شاری حه‌ڵه‌ب.
ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت زۆرینه‌ی قوربانیه‌کان به بۆمبی به‌رمیل کوژراون.