له‌شـکری ئازادی سوریا که هێزه میانڕه‌وه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن له‌خۆی ده‌گرێت، فه‌رمانده‌یه‌کی نوێ بۆ هێزه‌کانی ده‌ستنیشـانکرد، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ندان مانگ له شـکستهێنان له به‌رده‌م هێزه‌کانی حکومه‌ت و چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کاندا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری ئازادی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، عه‌قید عه‌بد ئه‌لئیلاهـ ئه‌لبه‌شیر شوێنی لیوا سه‌لیم ئدریس ده‌گرێته‌وه.
به‌یانـنامه‌که ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره دراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشی سوریا و له پـێناو دابینکردنی سه‌رکردایه‌تیـیه‌کی له‌شـکری که هه‌ستێت به کرداره جه‌نگیـیه‌کانی دژی هێزه‌کانی ڕژێم و ڕێـکخراوه تێرۆرستیـیه‌کاندا.
سه‌رچاوه‌کان به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه ئه‌م بڕیاره پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری له تورکیا دراوه که ئه‌سعه‌د مسته‌فا وه‌زیری به‌رگری حکومه‌تی کاتی ئۆپـۆزسیۆن تیایدا به‌شداری کردبوو.
ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆکی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا، به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا خۆشـحاڵی خۆی به‌م بڕیاره ده‌ربڕی.