دادگای ده‌ستوری تایله‌ند داوایه‌کی پارتی دیموکراتی ئۆپـۆزسیۆنی ڕه‌تکرده‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2 ی ئه‌م مانگه، ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی ته‌واو نیـیه بیسه‌لمێنێت ده‌نگدانه‌که نایاسایی بووه
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی میسر ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ردانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سیسی بۆ ڕووسیا به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه‌یه له باره‌ی هاوکاری سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات
سه‌رۆک ئۆباما میوانداری سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلادندی کرد له ئێواره‌خوانێـک که ژماره‌یه‌ک کاردار و سیاسه‌تمه‌دار و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی هۆڵیود بۆی بانگهێشـتکرابوون
هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا وا بۆ دووه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ژنێڤ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هاوکات ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی خۆی بۆ تاووتوێکردنی هه‌وڵه‌کان ئاماده‌ده‌کات له‌گه‌ڵ دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی و ڕووسی
له عێراق به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 30 ی مانگی چوار، لایه‌نه سیاسـیـیهکان ده‌سـتیانکردووه به به‌ڵێندان به ده‌نگده‌ران، به‌ڵام مه‌هدی خاڵس که چاودێرێـکی سیاسیـیه ده‌ڵێت دوو شت له عێراق کۆتایی پـێنایه‌ت
فڕۆکه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی له‌شـکری له جه‌زائیر که‌وتووه‌ته خوارێ و تیایدا 102 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و ته‌نها که‌سێـک ڕزگاری بووه
خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پـلانێـک ده‌دات بۆ زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی قه‌رزی وڵات که واده‌که‌ی له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌سه‌رده‌چێت
که‌سایه‌تیـیه‌کی ناوداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت شانده‌کانی بۆ وتووێژی ئاشـتی به‌ره‌و ژنێڤ ڕۆیشتوون، ڕه‌نگه کۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام بده‌ن
یه‌مه‌ن به فه‌رمی بڕیاری دا وڵاته‌که‌ی بکرێته فیدراڵی و له شه‌ش هه‌رێم پـێـکبهێنرێت، چوار له باکور و دوو له باشور
ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو کاتێـک بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانیدا ته‌قیـیه‌وه
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌ک ناوبژیوان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایان کۆده‌بێته‌وه
ئەسیل نوجەیفى پارێزگارى موسڵ لە میانەى کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەندامانى پارتەکەى رایگەیاند گۆڕینى پارێزگاى نەینه‌وا بۆ هەرێم لە بیرۆکەوە دەرچووە و ئێستا پرۆژەیەکە و سووریشین لەسەرى
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن بۆمبێـک که به ئۆتۆمبیلی ئه‌فسه‌رێـکی ده‌زگای ئاسایشی سیاسی کرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا ئه‌فسه‌ره‌که گیانی له‌ده‌سـتداوه
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی دلئارامی پارێزگای فه‌راهی ڕۆژئاوای وڵات بۆمبێـکی لاڕێ به ماشێنێـکی له‌شـکری ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 7 سه‌رباز ئه‌فغانی کوژراون
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاره توندڕه‌وه‌کانی وڵاته‌که‌ی سه‌رۆک حه‌سه‌ن ڕوحانیان تاوانبارکردووه به‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی موشه‌کی ڕاگرتووه که پـێشـتر به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو
سیاسه‌تمه‌دارێـکی ئیسلامی ناوداری میسر ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته کاتیـیه‌ی ئێسـتای میسر که به پاڵپـشـتی له‌شـکر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سه‌رکوتکردن، وڵاته‌که‌ی کردووه به " کۆماری ترس".
کاربه‌ده‌سـتێـک له ئاژانسی مانگی سووری عه‌ره‌بی سوریا ده‌ڵێت چاوهڕواندهکرێت کارمه‌ندانی به‌هاناچوون جارێـکی دیکه بۆ ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کانی شـاری حومس بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه له‌و ماشێنانه کران
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن هێزی ئاسـمانی وڵاته‌که‌یان فڕۆکه‌یه‌کی کۆمپانیای پـێگاسوسی تورکی ناچارکردووه ئێواره‌ی هه‌ینی له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆکچه‌نی ئسـته‌نبوڵ بنیشێته‌وه
ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی تورکیا ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وانێـکی ئازه‌ری که کاری بۆ ده‌کرد، تورکیای جێهێشـتووه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت به نیازبوو له وڵاته‌که ده‌ریبکات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تویته‌ر ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان گرتبوو
حکومه‌تی سوریا ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر زاری جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقداد ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی بڕیاری داوه به‌شـداری له گه‌ڕی دووه‌می وتووێژه‌کانی ئاشـتی له ژنێڤ بکات
زیاتر نیشـان بده