هه‌ردوو شـاند‌ی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ وتووێژه‌کانی ژنێڤ ڕایانگه‌یاند، دانوسـتاندنه‌کانی گه‌ڕی دووه‌م به بنبه‌ست گه‌یشـتوون و هیچ ئهنجامێـکیان لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی هه‌ینی به جودا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شـانده‌که کۆبووه‌وه.
لوئه‌ی سافی گوته‌بێژی شـاند‌ی ئۆپـۆزسیۆن ڕۆژی هه‌ینی گوتی به‌هۆی شـاند‌ی حکومه‌ت، پـێنج ڕۆژ له وتووێژکردن به بنبه‌ست گه‌یشتن.
فه‌یسه‌ڵ ئه‌لمقداد، جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و ئه‌ندامی شـاند‌ی حکومه‌ت، ئه‌ویش گوتی شاندی ئۆپـۆزسیۆن به کارنامه‌یه‌کی ناماقوڵانه بۆ وتووێژه‌کان هاتووه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هه‌ردوولا ده‌رگایان به ڕووی ئه‌نجامدانی وتووێژی دیکه دانه‌خستووه.
ئه‌مه‌ریکا که پشـتیوانی له ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات و ڕووسیاش که لایه‌نی حکومه‌تی سوریا ده‌گرێت، هه‌ردووکیان ڕه‌خنه‌یان له‌م به بنبه‌ست گه‌یشتنه گرتووه.