کاربه‌ده‌سـتانی سویسرا ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی فڕۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسـمانی ئه‌سیوپـیای به‌ره‌و وڵاته‌که‌یان ڕفێنداربوو، یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانه‌که بووه و به مه‌به‌سـتی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری ئه‌م کاره‌ی کردووه.
فڕۆکه‌که که له جۆری بۆینگی 767 ، ڕۆژی دووشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌سیوپـیاوه هه‌سـتاوه و بڕیاربوو سه‌ره‌تا له شـاری میلانی ئیتالیا بنیشێته‌وه و پاشان به‌ره‌و ڕۆمای پایته‌خت بڕوات، به‌ڵام له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـتووه‌ته سه‌ر وڵاتی سودان په‌یامێـکی کورتی ناردووه که به‌ره‌و ژنێڤ ده‌ڕوات و له کاژمێر 6 ی به‌یانی به کاتی سویسرا له ژنێڤ نیشتووه‌ته‌وه.
له کاتی ڕاگه‌یاندنی گوڕینی ئاڕاسته‌ی فڕۆکه‌که ده‌ستبه‌جێ 2 فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئیتالیا گه‌یشتنه ئاسمانی فڕۆکه‌که و هه‌تا نیشتنه‌وه‌ی به دوایدا بوون.
کاربه‌ده‌ستان گوتیان که‌س له فڕۆکه‌که زیانی پـێنه‌گه‌یشـتووه و ڕفێنه‌ره‌که ده‌سـتگیرکراوه.
فڕۆکه‌که 200 که‌سی تێدابووه (139 ئیتالی و 11 ئه‌مه‌ریکایی و 10 ئه‌سیوپی و 5 نایجیری و 4 فه‌ڕه‌نسی له‌گه‌ڵ که‌سانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی جیاواز، 7 که‌سیش تاقمی فڕۆکه‌که بوون). کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هیچ کام له سه‌رنشینه‌کان نه‌یانزانیبوو فڕۆکه‌که ڕفێندراوه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی نیشتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی ژنێڤ به په‌یامنێرانی گوت ڕووداوه‌که له‌و کاته‌دا بووه که فڕۆکه‌وانه‌که چووه ده‌ست به ئاو بگه‌یه‌نێت، یاریده‌ده‌ری فڕۆکه‌وانه‌که به هه‌لی زانیوه و ده‌رگای به‌شی فڕۆکه‌وانیـیه‌که‌ی داخسـتووه.
ده‌ڵێن پـیاوێـکی ئه‌سیوپـیـیه و له دایکبووی سـاڵی 1983 یه. هێشـتا ڕوون نیـیه بۆچی سویسرای هه‌ڵبژاردووه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له کاتێـکدا به پـێچه‌وانه‌ی ئیتالیا ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا نیـیه و ته‌نانه‌ت له‌م دوایـیانه له ڕاپـرسیـیه‌کی گشتیدا له سویسرا خه‌ڵـکی ده‌نگیان دا بۆ توندترکردنی یاساکانی پـێدانی مافی په‌نابه‌ری له وڵاته‌که‌یاندا.