دادگایه‌کی میسر دادگایی‌کردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلادراو و ژماره‌یه‌ک له گه‌وره ڕابه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمینی هه‌ڵپه‌سارد، پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری داوای گۆڕینی ئه‌و دادوه‌رانه‌یان کرد که سه‌رپه‌رشـتی دادگاییکردنه‌که ده‌که‌ن
سه‌رۆک وه‌زیری میسر حازم ئه‌لبـبلاوی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌یدا وڵاته‌که له تونێـلێـکی ته‌سک ده‌ربازی بووه و هه‌نگاوێـکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕێبازی دیموکراسی بڕیوه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گۆڕانکاری سیاسی گه‌وره و به په‌له به‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی ئۆکرانیا هات و چاوهڕواندهکرێت بـبێته مایه‌ی کۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه‌ی چه‌ند مانگێـکه ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه
کۆمه‌ڵی ئهلشهبای سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له سۆماڵ و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون، به‌ڵام سه‌رۆک حه‌سه‌ن شێخ مه‌حمود بێ زیان بوو
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی له‌شـکری لیبیا که نه‌خۆشـی ده‌گواسته‌وه بۆ تونس، ڕۆژی هه‌ینی له نزیک تونسی پایته‌خت که‌وتووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا هه‌موو تاقمی فڕۆکه‌که و سه‌رنشینه‌کانی که ژماره‌یان 11 که‌س بوون گیانیان له‌ده‌سـتداوه
وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕاگرتنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆکرانیا تێی که‌وتوون، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ڵبژاردنی پـێشوهخت له وڵات سـازده‌کرێت و به‌ڵێنی دا به‌شـداری به ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆن له حکومه‌تدا بکات
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه له لایه‌ن سه‌رۆکی ئۆکرانیا و ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون
بۆ یه‌که‌م جار له پاش نزکه‌ی 60 ساڵی دابڕان به‌هۆی شه‌ڕی هه‌ردوو کۆریاوه ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی به ته‌مه‌نی کۆریای باشور چاویان به ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان که‌وت که له کۆریای باکورن
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق له مانگی یه‌کدا به 2 ملیۆن و 229 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا مه‌زه‌نده کراوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگێک پـێشتر به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4.8 دابه‌زیوه
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئاژانسێکی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی که هاوکاری که‌مپی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین ده‌کات وا ده‌ستیکردووه‌ته‌وه به گه‌یاندنی خۆراک و پـێداویستی بۆ ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوان له نزیک پایته‌ختی سوریا
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی له‌شـکر له باکوری نیمچه دورگه‌ی سینا موشه‌کبارانی چه‌ند ماڵێـکیان کردووه که چه‌کدارانی توندڕه‌و تیایدا کۆبووبوونه‌وه، وه له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون
کاثرین ئاشـتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌ورپا ده‌ڵێت گه‌ڕی داهاتووی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران له 17 ی مانگی سێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ڕاپه‌ڕ عوسمان عوزێری که دانیشـتوویه‌کی کوردی کیڤی پایته‌خته به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێزه‌کانی حکومه‌ت نه‌یانتوانیوه سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه به‌ده‌سـتبهێنن
گوته‌بێژێـکی پـۆلیسی ئۆکرانیا به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت له پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی نێوان خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت و هێزه‌کانی پـۆلیس له کێیڤی پایته‌خت 9 که‌س کوژراون
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل سه‌ردانی ژماره‌یه‌ک برینداری سوری کرد که له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ئیسرائیل چاره‌سه‌ری پـزیشـکیـیان بۆ ده‌کرێت
دوو کۆمه‌ڵی چه‌کداری به ده‌سه‌ڵات له لیبیا به‌یانـنامه‌یه‌کیان پـێـکه‌وه ڕاگه‌یاند و تیایدا داوا له په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌سـتگیریان ده‌که‌ن
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سوریا و چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت کۆنترۆڵی ته‌واوی گوندی مه‌عانی زۆرینه عه‌له‌ویان کردووه له باکوری شـاری حه‌ما
له‌شـکری پاکسـتان ڕایگه‌یاند، چه‌کدارانی تاڵیبانی وڵاته‌که‌یان ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـکی له‌شـکری کردووه و تیایدا ئه‌فسه‌رێـکیان کوشتووه
موقته‌دا ئه‌لسه‌در مه‌لای ئاینی شیعه‌ی عێراق هێرشێـکی توندی بێ وێنه‌ی کرده سه‌ر حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و گوتی کۆمه‌ڵێـک گورگی تینوی خوێنن که له‌ودیو سـنووره‌وه هاتوون به ناوی شیعه و شیعهگهرایـیهوه حکومڕانی عێراق ده‌که‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ئێواره‌ی دووشه‌ممه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون
زیاتر نیشـان بده