وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق له مانگی یه‌کدا به 2 ملیۆن و 229 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێکدا مه‌زه‌نده کراوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگێک پـێشتر به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4.8 دابه‌زیوه.
وه‌زاره‌ته‌که له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاویکرده‌وه، نووسیویه‌تی داهاتی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی مانگی ڕابردوو 7 ملیار و 740 هه‌زار دۆلار بوو به‌و پـێی به‌رمیلی به 102.373 دۆلار فرۆشراوه، به‌ڵام له مانگی دوازده‌دا هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕۆژانه 2 ملیۆن و 341 هه‌زار به‌رمیل بوو و داهاته‌که‌ی 7 ملیار و 470 ملیۆن دۆلار بووه له کاتێـکدا به‌رمیلی به 102.893 دۆلار فرۆشرابوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وه‌زاره‌ته‌که له زاری وه‌زیری نه‌وته‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که که‌ش‌وهه‌وای خراپ و هێرشی ملیتانه‌کان هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بوون.
عێراق چواره‌مین وڵاته له جیهانه‌دا که بڕێـکی زۆری نه‌وت له ژێر خاکه‌که‌یدایه و به 143.1 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت. 95% ی داهاتی عێراق له نه‌وته.