دادگایه‌کی میسر دادگایی‌کردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلادراو و ژماره‌یه‌ک له گه‌وره ڕابه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمینی هه‌ڵپه‌سارد، پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌رانی به‌رگری داوای گۆڕینی ئه‌و دادوه‌رانه‌یان کرد که سه‌رپه‌رشـتی دادگاییکردنه‌که ده‌که‌ن.
محه‌مه‌د مورسی و 35 که‌سی دیکه دادگاییدهکرێن به تۆمه‌تی پـیلانگێڕی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی بیانی بۆ لاوازکردنی ئاسایشی نیشـتیمانی میسر، له‌وانه کۆمه‌ڵی چه‌کداری فه‌ڵه‌سـتینی حه‌ماس.
دادگای تاوانه‌کانی قاهیره ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڕیاری ڕاگرتنی دادگایـیکردنه‌که‌ی دا و هیچ ڕۆژێـکیشی بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی ده‌ستنیشـان نه‌کرد.
جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د مورسی ته‌نها پاش سـاڵێـک له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو له لایه‌ن له‌شکره‌وه لادرا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ملیۆنان میسری که داوای ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌یان لێ ده‌کرد. مورسی له ئێسـتادا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێـک تۆمه‌ت دادگایی ده‌کرێت، هه‌ندێـک له‌و تۆمه‌تانه سزاکانیان ده‌گه‌نه له‌سێداره‌دان.