گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئاژانسێکی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی که هاوکاری که‌مپی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستین ده‌کات وا ده‌ستیکردووه‌ته‌وه به گه‌یاندنی خۆراک و پـێداویستی بۆ ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوان له نزیک پایته‌ختی سوریا، که بۆ چه‌ند مانگێکه دانیشـتوانه‌که‌ی به‌ه‌ست بێ خۆراک و ده‌رمان ده‌ناڵێنن.
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئاژانسی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان " ناسراو به UNRWA " له کاتێکدایه که وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی پشتیوانی له بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن که داوا ده‌کات ده‌ستبه‌جێ هاوکاری مرۆیی بگه‌یه‌ندرێته که‌سانی سیڤیل که له‌و ناوچانه‌دا گه‌مارۆ دراون.
کرس گونیس وته‌بێژی UNRWA ڕایگه‌یاند حکومه‌تی سوریا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ڕێگای دا کارمه‌نده‌کانی ئاژانسی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی بچنه ناو یه‌رموکه‌وه له پاش 11 ڕۆژ ڕێگاگرتن. ناوبراو گوتی 280 خێزان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه خۆراکیان پێگه‌یشتووه و گوتیشی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا خواردنی زیاتر بگه‌یه‌ننه نزیکه‌ی 18 هه‌زار دانیشتووی یه‌رموک.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 وه هه‌تا ئێستا زیاتر له 100 که‌س له یه‌رموک به‌هۆی نه‌بوونی خۆراک و نه‌خۆشی و نه‌بوونی ده‌رمانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.