گوته‌بێژێـکی پـۆلیسی ئۆکرانیا به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت له پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی نێوان خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت و هێزه‌کانی پـۆلیس له کێیڤی پایته‌خت 9 که‌س کوژراون که حه‌وتیان که‌سی سیڤیل بوون و دووانه‌که‌ی تریان پـۆلیس بوون.
له شه‌وی سێشه‌ممه‌شه‌وه هێزه‌کانی پـۆلیس به به‌کارهێنانی ئاو و بۆمبی ده‌نگی ده‌سـتیان به پـێشڕه‌وی کردووه به ئاڕاسته‌ی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌خۆی کێیڤ گردبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران ویزگه‌یه‌کی میترۆیان داخستووه که له شوێنی مانگرتنه‌که‌وه نزیکه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پـزیشـکیش گوتی نزیکه‌ی 150 که‌سی سیڤیلیش له پـێـکدادانه‌کاندا برینداربوون و 30 که‌سیان برینه‌کانیان قورسه و یه‌کێـکیان ده‌ستێـکی په‌ڕیوه. هه‌روه‌ها 47 که‌سیش له هێزه‌کانی حکومه‌ت برینداربوون، له نێویاندا پـێـنجیان گولـله‌یان به‌رکه‌وتووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌وه‌تای مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه نائارامیـیه‌کان له ئۆکرانیا ده‌سـتیان پـێـکرد کاتێـک سه‌رۆک ڤیکتۆر یانۆکۆفیچ له ڕێـکه‌وتنی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا پاشگه‌زبووه‌وه و له بری قایل بوو قه‌رزێـکی گه‌وره له ڕووسیا وه‌ربگرێت.
ڕووسیا ده‌یه‌وێت ئۆکرانیا بچێته ناو ئه‌و یه‌کێتیـیه بازرگانیـیه‌ی خۆی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات و بیلاڕووسیا و کازاخسـتان تیایدا ئه‌ندامن.