موقته‌دا ئه‌لسه‌در مه‌لای ئاینی شیعه‌ی عێراق هێرشێـکی توندی بێ وێنه‌ی کرده سه‌ر حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و گوتی کۆمه‌ڵێـک گورگی تینوی خوێنن که له‌ودیو سـنووره‌وه هاتوون به ناوی شیعه و شیعهگهرایـیهوه حکومڕانی عێراق ده‌که‌ن.
سه‌در که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری دا واز له کاری سیاسی بهێنێت، ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـکیدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن بڵاوکرایه‌وه، گوتی عێراق ئه‌مڕۆ بووه‌ته ئه‌و شوێنه‌ی که نه ژیانی تێدایه و نه کشتوکاڵ و نه پـیشه‌سـازی و نه خزمه‌تگوزاری و نه ئاسایش و نه ئارامی و ئاشـتی.
پاشـان ناڕاسته‌وخۆ هێرشی کرده سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیر مالیکی و گوتی" عێراق دیکتاتۆر و زۆردارێـک گه‌وره‌یه‌تی که ده‌سـتی گرتووه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی و به تاڵانی ده‌بات و پاشان ملی خه‌ڵـکی ده‌په‌ڕێنێت و شه‌ڕی شاره‌کان ده‌کات و ناکۆکی ده‌خاته نێو تایهفهکانهوه و خه‌ڵـکی ده‌کڕێت و دڵی خهڵـکێکیش ده‌شکێنێت."
گوتیشی حکومه‌ت سیاسه‌تی ده‌م کوتکردن په‌یڕه‌و ده‌کات له ڕێگه‌ی کوشـتنی نه‌یارانی و زیندانیکردنی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌که‌یدا نین. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد حکومه‌ت سیسته‌می داد و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند به‌کارده‌هێنێت بۆ زیان گه‌یاندن به ڕکه‌به‌ره‌کانی. گوتیشی هه‌ر که‌سێـک له دژیان بوه‌ستێت چ شیعه بێت یان سووننه یان کورد، ئه‌وا به تێرۆرست و تایه‌فه‌گه‌رایی تاوانباری ده‌که‌ن و په‌نا بۆ ئه‌و سیسته‌می داده به سیاسهتکراوه ده‌به‌ن تاوه‌کو کۆتایی پـێبهێنن یانیش په‌نا بۆ له‌شـکر ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سـتگیری بکه‌ن.
سه‌رد له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا مالیکیشی تاوانبارکرد به‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی مه‌رجه‌عه شیعه‌کان یان هاوبه‌شه سیاسیـیه‌کانی نابێت و ته‌نها به قسه‌ی گه‌وره‌کانی ده‌کات. به‌ڵام ڕوونی نه‌کرده‌وه گه‌وره‌کانی کێن.
هه‌روه‌ها هێرشیشی کرده سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق و به بێ توانا و ناکارا ناودێرکرد و گوتی ئه‌ندامه‌کانی ته‌نها به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که‌وتوون.
پاشـان سه‌نگی خسته سه‌ر گرنگی به‌شـداریکردنی عێراقیـیه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی وڵاته‌که و که‌سانی دڵسۆزی وڵات په‌روه‌ر هه‌ڵبژێرن. جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که پشـتیوانی هیچ که‌س و لایه‌نێـک ناکات ، به‌ڵام گوتی به‌شـداری له ده‌نگدانه‌که‌دا ده‌کات.