کۆمه‌ڵی ئه‌لشه‌بای سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له سۆماڵ و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون، به‌ڵام سه‌رۆک حه‌سه‌ن شێخ مه‌حمود بێ زیان بوو.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێرشه‌که سه‌ره‌تا به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ده‌سـتیپـێـکرد و پاشـان نزیکه‌ی 15 بۆ 20 چه‌کدار په‌لاماری کۆشـکه‌که‌یان دابوو و شه‌ڕه ته‌قه له نێوانیان و سه‌ربازانی یه‌کێتی ئافریکا و حکومه‌تی سوماڵی هه‌ڵگیرسا.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی سۆماڵ به به‌شی سۆماڵی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت له نێو کوژراوه‌کاندا 7 سه‌رباز و 8 چه‌کداری هێرشبه‌ر و 2 که‌سی دیکه هه‌ن. یه‌ک له کوژراوه‌کان محه‌مه‌د عاسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیره.