ئه‌مڕۆ هه‌ینی گۆڕانکاری سیاسی گه‌وره و به په‌له به‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی ئۆکرانیا هات و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت بـبێته مایه‌ی کۆتایی‌هێنان به‌و قه‌یرانه‌ی چه‌ند مانگێـکه ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به ئاماده‌بوونی ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رۆکی ئۆکرانیا ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ ڕێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن مۆرکرد. به‌پـێی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پـێش‌وه‌خت سازبکرێت و پاشـان حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی پـێـکبهێنرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک که‌مبکرێنه‌وه.
په‌رله‌مانی ئۆکرانیش هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌کانی بڕیاری دا کار به‌پـێی ده‌سـتوری سـاڵی 2004 بکرێت که تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک که‌مترن.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مان بڕیاری دا سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو خانم یوولیا تیمۆشینکۆ که‌وا بۆ ماوه‌ی دوو سـاڵه له به‌ندیخانه‌یه ئازادبکرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ده‌رکردنی ڤیتالی زه‌خارچینکۆ بریکاری وه‌زیری ناوخۆ له پـۆسته‌که‌ی. وه‌ک ده‌گوترێت زه‌خارچینکۆ ده‌سـتی هه‌بووه له‌و توندوتیژیانه‌ی له دژی خۆپـیشـانده‌ران گیرابوونه‌به‌ر.