کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی له‌شـکری لیبیا که نه‌خۆشـی ده‌گواسته‌وه بۆ تونس، ڕۆژی هه‌ینی له نزیک تونسی پایته‌خت که‌وتووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا هه‌موو تاقمی فڕۆکه‌که و سه‌رنشینه‌کانی که ژماره‌یان 11 که‌س بوون گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ئاژانسی دهنگوباسی تونس گوتی فڕۆکه‌که له جۆری ئه‌نتۆنۆف بووه و له‌و کاته‌دا تێـکشـکاوه که فڕۆکه‌وانه‌که هه‌وڵی دابوو له کێـڵگهیهکی باشوری پایته‌خت بینیشێنێته‌وه.
شێخ فه‌تاح ئهلزوادی بریکاری وه‌زاره‌تی کاروباری خێزانی شه‌هیدانی لیبیا له نێو کوژراوه‌کاندایه. هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا نه‌خۆش بووه یان له‌گه‌ڵ یه‌ک له نه‌خۆشه‌کاندا بووه.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری تونس ژماره‌ی قوربانیـیه‌کانی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی ژماره‌ی تاقمی فڕۆکه‌که 6 که‌س بوون.
زۆر جار که‌سانی لیبی بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌ره‌و تونس ده‌برێن.