پـێـکدادانی نێوان خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئاسایش له کیڤی پایته‌ختی ئۆکرانیا گه‌یشـتووه‌ته ئاسـتێـکی زۆر مه‌ترسیدار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌وی چوارشه‌ممه ڤیکتۆر یانوکۆڤیج سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته و ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن به ئاگربه‌سـتێـک گه‌یشـتن.
ڕاپه‌ڕ عوسمان عوزێری که دانیشـتوویه‌کی کوردی کیڤی پایته‌خته به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێزه‌کانی حکومه‌ت نه‌یانتوانیوه سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه به‌ده‌سـتبهێنن که زۆر جوامێرانه و پاڵه‌وانانه به‌رگریان له سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان کرد. گوتیشی زیاتر له 35 که‌س له خۆپـیشـانده‌ران کوژران و نزیکه‌ی 400 بۆ 500 که‌سیشیان برینداربوون و حکومه‌ت ڕێگه‌ی گرتووه له‌وه‌ی برینداره‌کان بگه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه‌کان.