فه‌رمانداری ته‌کزاس ریک پێری ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان 18 که‌سی ئامشۆیان له‌گه‌ڵ 'تامس ئێرک دانکن'دا هه‌بوو خستۆته ژێر چاودێری. دانکن یه‌که‌م که‌سه له ئه‌مه‌ریکا تووشی نه‌خۆشی ئیبۆلا بووه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند سه‌د مهترێـکیان ماوه بگه‌نه شاری کۆبانی
میسر کارده‌کات بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان ده‌که‌ن، ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ ڕێگه‌گرتنه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی داعشه له باکوری ئافریکا
ناوه‌ندێـکی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت بۆردومانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له عێراق و سوریا که له 8 ی مانگی هه‌شته‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دۆلاری تێچووه
فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند شوێنێـکی داعشیان له نزیک شـاری کۆبانی بۆردومانکرد و هاوکات شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی پاراسـتنی گه‌ڵ (یه‌په‌گه) و چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وامه
هاوبه‌ندی میلیتانانی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئه‌وان داواکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئاگربه‌ستێک ره‌تده‌که‌نه‌وه
به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چه‌ندان ناوچه‌ی وڵات‌دا 19 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یانیش برینداربوون
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت ڕێوشێونهکانی چاودێریکردنی پاسه‌وانانی نێو ناوه‌نده‌کانی په‌نابه‌ران توندتر ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن پاسه‌وانانی ئه‌و ناوه‌ندانه به خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا کردووه
جێنێفه‌ر ساکی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن هاوڕا نیـیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهودا که هه‌موو ئیسلامیـیه‌کان وه‌کو یه‌کن
هه‌رچه‌ندێکه زیا له ڕۆژێکه پۆلیسی هۆنگ کۆنگ کشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر و درێژخایه‌نتر به‌رده‌وامن
مه‌راسیمی سوێندخواردنی یاسایی ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆکی نوێی ئه‌فغانسـتان له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که له به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سایه‌تی بیانی‌دا بوو
ڕۆژی دووشه‌ممه 29 ی مانگی نۆ له گه‌ڕه‌کی ڕاستی شـاری هه‌ولێر خاتوو لانه عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی جڤاتی نیشـتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نێو ماڵه‌که‌ی خۆیدا به دوو گولـله‌ی ده‌مانچه ده‌کوژرێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سودان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ناوی دیپـلۆماته‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد، به‌ڵام گوتی دیپـلۆماته‌که ته‌مه‌نی 61 سـاڵ بووه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌رمه‌که‌ی له ناو ئاپرتمانهکهی له ناوچه‌ی گاردن ستی خه‌رتومدا دۆزراوه‌ته‌وه
شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و چه‌کدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری کۆبانی بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامه و تورکیا هێزی زیاتری له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه کۆکردووه‌ته‌وه
به ڕای بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج په‌رله‌مانتاری خولی پـێشـوو، سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـێشـبینی نه‌ده‌کرد به‌و خێرایییه حکومه‌تی نوێی عێراق یه‌کلابکرێته‌وه. ده‌ڵێت بارودۆخی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی کورد بوو، به‌ڵام نه‌توانرا وه‌ک پـێویست سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگیرێت
چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان کاری کردووه‌ته سه‌ر جموجۆڵی چه‌کدارانی داعش و هه‌تا ئێستا له‌م هه‌فته‌یه زیاتر له 243 هێرشی ئاسمانی له عێراق و سوریا ئه‌نجام دراون
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به ده‌نگی 524 به‌رامبه‌ر 43 ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر به‌شـداریکردنی هێزی ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی له بۆردومانی دژی داعش له عێراقدا
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشـتووه‌ته ئانکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا تاوه‌کو وتووێژ له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی بکات سه‌باره‌ت به‌و فهڕهنسایـیانهی له ڕێگه‌ی تورکیاوه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌که‌ن
فه‌رمانده‌ی پـێشـووی هێزی ئاسـمانی ژاپـۆن به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی حکومه‌تی ئیسرائیل پـێی گوتووه 9 ژاپـۆنی په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه و نازانێت ئایا به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ژاپـۆنین یان نا
فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ یه‌که‌م جار بۆردومانی هێزه‌کانی داعشیان کردووه له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبانی، به‌ڵام نازانرێت هه‌تا چه‌ند زیانی به داعش گه‌یاندووه
زیاتر نیشـان بده