پـۆلیسی سودان ده‌ڵێت دیپـلۆماتێـکی ئسپانی به چه‌قۆ له خه‌رتومی پایته‌ختی سودان کوژراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سودان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ناوی دیپـلۆماته‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد، به‌ڵام گوتی دیپـلۆماته‌که ته‌مه‌نی 61 سـاڵ بووه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌رمه‌که‌ی له ناو ئاپرتمانه‌که‌ی له ناوچه‌ی گاردن ستی خه‌رتومدا دۆزراوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ماوه‌ی سێ سـاڵ بوو له خه‌رتوم ده‌ژیا.
وه‌زاره‌ته‌که گوتیشی له‌سه‌ر ئاسـتێـکی باڵا لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تاوانه‌که ده‌سـتیپـێـکردووه.
جێی ئاماژه‌یه هێرشکردنه سه‌ر دیپـلۆماتان له سودان دیارده‌یه‌کی باو نیـیه. هێشـتا هۆکاری کوشتنه‌که نه‌زانراوه.