فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ یه‌که‌م جار بۆردومانی هێزه‌کانی داعشیان کردووه له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کۆبانی، به‌ڵام نازانرێت هه‌تا چه‌ند زیانی به داعش گه‌یاندووه.
زارا مستۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، گوتی فڕۆکه‌کان له به‌شی ڕۆژئاوای کۆبانی له گوندی سۆسان بۆردومانی داعشیان کردووه و له باشور له گوندی ڕوڤی و له ڕۆژهه‌ڵات له گوندی قه‌ره مۆغ.
گوتیشی هاوکات شه‌ڕ و پـێکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و داعش به توندی به‌رده‌وامن و چوار گولـله تۆپـی داعش که‌وتوونه‌ته قه‌راغ شاری کۆبانیـیه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی هه‌رچه‌نده له ناوه‌ندی شاری کۆبانی ڕه‌وشه‌که ئارامه، به‌ڵام خه‌ڵـکێـکی زۆر له سه‌ر سنوور کۆبوونه‌ته‌وه و تورکیاش ڕێگه نادات زیاتر له 200 هه‌زار مه‌ڕ و ماڵاتی گوندنشینه‌کان به‌ره‌و ئه‌ودیو بـبرێن.