فه‌رمانداری ته‌کزاس ریک پێری ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان 18 که‌سی ئامشۆیان له‌گه‌ڵ 'تامس ئێرک دانکن'دا هه‌بوو خستۆته ژێر چاودێری. دانکن یه‌که‌م که‌سه له ئه‌مه‌ریکا تووشی نه‌خۆشی ئیبۆلا بووه.
به‌که‌می پێنج منداڵی قوتابخانه له ناو ئه‌و که‌سانه دان.
فه‌رمانداری ته‌کزاس ریک پێری ده‌ڵێت،" دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، منداڵه‌کان ناسراون و له ژێر چاودێری دان و ئه‌م نه‌خۆشیه ناگواسترێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی هیچ نیشانێکی لێ به‌دی بکرێت."
کارمه‌ندانی ئه‌و ئامبۆلانسهی به‌ڕیز "دانکن"یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستبۆوه نه‌خۆش نه‌که‌وتون.
دانکن له 20ی مانگی سیپتامبه‌ر گه‌ڕابۆوه ئه‌مریکا و ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی ئامشۆ و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و داهه‌بووه به‌لانی که‌م بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ(ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڤایر‌وسی ئیبۆلا گه‌شه ده‌کات) له ژێر چاودێریدا ده‌بن. هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن گۆمان ناکرێت هیچ که‌سی تر نه‌خۆشیه‌که‌ی گرتبێته‌وه.
دکتۆر جێنێفر فیشر له ناوه‌ندی پزیشکی له‌نگن له زانکۆی نیویۆرک ده‌ڵێت،" هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌مریکا ده‌بێت خۆی ئاماده بکات و شیانی ئه‌وه هه‌یه حاڵه‌تی زیاتر له ئه‌مریکا په‌یدا ببن به‌ڵام دوپاتی ده‌که‌مه‌وه ته‌ندروستی گشتی ده‌مه‌ترسی دانیه."
دانکن که له لایبیریا-وه هاتۆته ئه‌مریکا له‌شوێنێکی تایبه‌ت(به‌ته‌نیا)له نخۆشخایهک له شاری دالاس له ژیرچاودێری پزیشکانه. چوارشه‌ممه، باری ته‌ندروستی ئه‌و به حاڵه‌تێکی"جیدی" به‌ڵام "سه‌قامگیر" راگه‌یندرا.