په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به ده‌نگی 524 به‌رامبه‌ر 43 ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر به‌شـداریکردنی هێزی ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی له بۆردومانی دژی داعش له عێراقدا.
به‌ر له ده‌نگدانه‌که ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به دڕنده‌یه‌تی داعش کرد و گوتی شه‌ڕی ئه‌م گرووپه ڕه‌نگه بۆ چه‌ندان سـاڵ درێژه بکێشێت. باسی له‌وه‌ش کرد که هیچ بهربهستێـکی یاسایی نیـیه بۆ ئه‌نجامدانی کارێـکی له‌و جۆره له سوریاش.
پارته سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌ریتانیا که بریتین له پارتی پارێزه‌ران و پارتی لیبراڵ دیموکرات و پارتی کرێـکاران، پـشتوانی خۆیان بۆ پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی حکومه‌ت ده‌ربڕی.
هاوبه‌ندی حکومه‌تی به‌ریتانی که بریتیـیه له هه‌ردوو پارتی پارێزه‌ران و لیبرال دیموکرات، ده‌ڵێن بڕیاره‌که یاسایییه، چونکه حکومه‌تی عێراق خۆی داوای له به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکه کردووه ئه‌م کاره بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێـک گومانیان هه‌بوو ئه‌م هێرشه ئاسـمانیانه کاریگه‌ریـیان هه‌بێت و مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی زیان به خه‌ڵـکی سـیڤیل بگه‌یه‌نێت.
حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌تا ئێسـتا ده‌ڵێت هێزی زه‌مینی ڕه‌وانه ناکات و ته‌نها به هێزی ئاسـمانی و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی عێراق و پـێشـمه‌رگه که زیاتر ڕه‌نگه له وڵاتێـکی دراوسێی عێراقدا به‌ڕێوه‌بچێت به‌شداری له شه‌ڕی داعشدا ده‌کات.
مشتومڕی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت له 10 ی به‌یانی هه‌تا 5 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی له‌نده‌ن درێژه‌ی کێشا.
کۆشـکی سـپی ده‌سـتخۆشی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کرد بۆ په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که.