ئێران ده‌ڵێت بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل به‌بێ بنه‌ما جیهانی ئیسلامی به گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌به‌ستێته‌وه. سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی وتاره‌که‌ی له به‌رده‌م کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م لێدوانه‌ی دا.
مارگرێت به‌شیر له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و به‌ڵێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
ڕێبه‌ری ئیسرائیل به ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوت ئێران ده‌خوازێت جیهان ته‌فره بدات به قایل‌بوون به ڕێکه‌وتنێـک بۆ کۆتایی پـێهێنانی سزاکان که هێشـتاش ده‌رفه‌ت بۆ تاران ده‌مێنێته‌وه چه‌کی ناو‌کی دروستبکات.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و کاته‌ی ئێران بۆمبی ئه‌تۆمی دروستده‌کات هه‌موو خۆشی و خه‌نده‌کان له‌ناوده‌بات، هه‌موو ڕێک ده‌ڕه‌وێنه‌وه و ئه‌و کاته ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئایه‌توڵڵاکان ده‌رده‌که‌ون و شه‌ڕه‌نگێزی توندڕه‌ویـیه‌که‌یان به‌سه‌ر جیهاندا ده‌بارێنن و ده‌شڵێت ده‌بێت توانایی‌یه ناوکیـیه‌کانی ئێران به ته‌واوه‌تی له‌ناوببرێن.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت هه‌موو توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، حه‌ماس، ئه‌لقاعیده، بوکوحه‌رام خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و ئادیۆلۆژیه‌ته‌ن که ده‌شێت ئێران سه‌رچاوه‌ی هێزیان بێت.
به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهو ده‌ڵێت هه‌ڵه مه‌که‌ن ده‌بێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شـکست بهێنێت، به‌ڵام شـکستپـێهێنانی داعش و هێشتنه‌وه‌ی ئێران وه‌ک هێزێـکی ناو‌کی یانی بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که و دۆڕاندنی جه‌نگه‌که.
تاران به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهو به بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس له ئێران و ئیسلامۆفۆبیا گوناهبارده‌کات و هه‌روه‌هاش به تێـکدانی دانوسـتاندنه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهاندا.
جێنێفه‌ر ساکی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن هاوڕا نیـیه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهودا که هه‌موو ئیسلامیـیه‌کان وه‌کو یه‌کن.