هاوبه‌ندی میلیتانانی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی کۆنترۆڵی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا ده‌که‌ن ده‌ڵێن ئه‌وان داواکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئاگربه‌ستێک ره‌تده‌که‌نه‌وه.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی هاوبه‌ندی میلیتانای ئیسلامی دوابه‌دوای یه‌که‌م خولی وتووێژه‌کانی نێوان یاسادانه‌رانی نه‌یاری لیبی ئه‌وه‌ی دوێنێ به نێوه‌ندگیری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه وتووێژه‌کانی ئاماژه‌پێدراو هه‌وڵێکه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنی نێوان لایه‌نانی به‌شه‌ڕهاتوو، ئه‌وه‌ی لیبیای کردووه‌ته دوکه‌رته‌وه له نێوان دوو حکومه‌ت و دوو په‌رله‌مان.
میلیتانانی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی ناسراو به فه‌جری لیبیا ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی ته‌رابلوسی پایته‌خت ده‌کات په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ میلیشیاکانی شاری میسراته‌ی خۆرئاوای وڵات هه‌یه له په‌یجی فه‌یس بوکیدا ده‌ڵێت بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ ئه‌وه‌یه که نه‌یاره‌کانیان چه‌ک بکرێن و پاشان رابه‌ره‌کانیشیان ده‌ستگیر‌بکرێن.
به‌هۆێ شه‌ڕوپـێکدادانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی نێوان میلیتانان له پایته‌ختی لیبیادا، فڕۆکه‌خانه‌ی شاره‌که کاولبووه و که‌سانی بیانی و دیپلۆماتان پایته‌ختیان چۆڵکردووه.