فه‌رمانده‌ی پـێشـووی هێزی ئاسـمانی ژاپـۆن به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه کاربه‌ده‌سـتێـکی گه‌وره‌ی حکومه‌تی ئیسرائیل پـێی گوتووه 9 ژاپـۆنی په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه و نازانێت ئایا به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ژاپـۆنین یان نا.
تۆشیۆ تامۆگامی که ئێستا به‌رپرسێـکی گه‌وره‌یه له حزبێـکی سیاسی نوێ‌دا پـێشـتر له بڵاگه‌که‌ی نووسیویه‌تی له‌م مانگه‌دا نه‌سیم بن شتریت که پـێشـتر باڵیۆزی ئیسرائیل له ژاپـۆن بووه و ئێسـتا به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌م زانیاریـیه‌ی بۆ ئاشکراکردووه. به‌پـێی نووسینی بڵاگه‌که کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان له 12 ی مانگی نۆ سـازکراوه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له تۆکیۆ و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و ژاپـۆن لێـدوانیان سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه نه‌داوه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌دمیراڵ سامۆئێل لۆکلێر فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا له ئۆقیانوسی پاسفیک ڕایگه‌یاند که‌وا نزیکه‌ی 1000 که‌س له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه په‌یوه‌ندیـیان به داعش له سوریا و عێراق کردووه.