نیگه‌رانیـیه‌کانی کورد هێشـتا له حکومه‌تی نوێ‌دا بوونی هه‌یه و دانوسـتاندنه‌کانی پـێـکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادیش به‌ر له ڕاگه‌یاندنی ده‌رفه‌تێـکی نه‌ڕه‌خساند بۆ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر داواکاریـیه‌کانی کورد له حکومه‌تی نوێ‌دا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ش به‌دی نه‌هات، پشکی کورد و جۆری پـۆسته‌کان له حکومه‌ت ئه‌و لایه‌نه‌یه که چاوه‌ڕوانی خواستی کوردی نه‌بووه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ خولی پـێشـوودا کورد قه‌باره‌ی په‌رله‌مانی له ئێسـتادا زیادیکردووه و به پـێچه‌وانه‌شه‌وه و پـێـگه و قورسایی له حکومه‌ت که‌می کردووه.
به ڕای بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج په‌رله‌مانتاری خولی پـێشـوو، سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـێشـبینی نه‌ده‌کرد به‌و خێرایی‌یه حکومه‌تی نوێی عێراق یه‌کلابکرێته‌وه. ده‌ڵێت بارودۆخی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی کورد بوو، به‌ڵام نه‌توانرا وه‌ک پـێویست سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگیرێت.
درێژه‌ی تێڕوانینه‌کانی بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له‌م ڕاپـۆرته‌دایه که له لایه‌ن گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ئاماده‌کراوه.