وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشـتووه‌ته ئانکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا تاوه‌کو وتووێژ له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی بکات سه‌باره‌ت به‌و فهڕهنسایـیانهی له ڕێگه‌ی تورکیاوه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌که‌ن.
فه‌ڕه‌نسا ڕه‌خنه‌ی له تورکیا هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاگادار نه‌کردنه‌وه‌ی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 3 فه‌ڕه‌نسایی بۆ وڵاته‌که‌یان که گومان ده‌کرێت بۆ په‌یوه‌ندیکردن به کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانه‌وه سه‌ردانی سوریایان کردبێت.
بێرنارد کازنۆڤ ڕۆژی هه‌ینی له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـته فڕۆکه‌خانه‌ی ئانکه‌ره به په‌یامنێرانی گوت " پـێویسته فه‌ڕه‌نسا و تورکیا ڕێوشوێنی کارا دابنێن بۆ ڕاده‌سـتکردنی فهڕهنسایـیهکان."
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسا مه‌زه‌نده ده‌که‌ن 900 که‌سی فه‌ڕه‌نسایی بۆ سوریا و عێراق ڕۆیشتبن به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیکردن به کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانه‌وه.